بۆ ئه‌وه‌ی باش بخه‌ویت.. پێش نوستن ئه‌م 5 خۆراكه بخۆ
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی ته‌ندروستی به‌رده‌وام ئه‌وه دوباره ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ركه‌سێك شه‌وانه پێویسته 7-9 كاتژمێر بخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی خۆی بپارێزێت و ئه‌گه‌ری توشبوونی به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كه‌مبكرێته‌وه.
پێگه‌ی" هێلس لاین" ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات كه پێش نوستن 5 جۆر خۆراك بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی كوالیتی نوستنیان باشتر بێت.
1- باده‌م:
سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پێكهاته‌ی خۆراكیه و ئه‌گه‌ری توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری 2 ه‌م و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه و چه‌وری ناتێر و ته‌ندروست و ڕیشاڵ و پێكهاته دژه ئۆكسێنه‌ر به له‌ش ده‌به‌خشێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی میلاتۆنینه و كاتژمێری بایلۆجی له‌ش ڕێكده‌خات و خه‌و ڕێكده‌خات.
2- گۆشتی كه‌ڵه‌شێر:
ڕێژه‌یه‌كی باش پرۆتینی تیادایه ماسولكه به‌هێز ده‌كات و ئاره‌زووی خواردن ڕێكده‌خات و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پرۆتینه و زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن خواردنی پرۆتین یارمه‌تی باشتركردنی كواڵیتی خه‌و ده‌دات.
3- كیوی:
ئه‌م میوه‌یه كالۆری كه‌می تیادایه و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی خۆراكیه بۆ له‌ش و ده‌ردانی سیرۆتۆنین له لایه‌ن مێشك زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش خه‌وێكی باشت ده‌بێت.
4- ماسی:
ماسی سالمۆن و تونه زۆر ته‌ندروستن و بڕێكی زۆر باش ئۆمیگا 3 یان تیادایه ده‌ردانی سیرۆتۆنین زیاد ده‌كه‌ن و كوالیتی نوستن چاكتر ده‌كه‌ن.
5-برنجی سپی:
له‌ناو برنجی سپی‌دا برشێكی باش كاربۆهیدارت هه‌یه و خواردنی برنجی سپی یه‌ك كاتژمێر به‌ر له نوستن واده‌كات باشتر بنویت.
PM:05:21:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 17980
جار خوێنراوه‌ته‌وه