ڤیدیۆ: هه‌تا 66 ڕۆژی دیكه خۆر له‌م ناوچه‌یه‌ی زه‌وی هه‌ڵنایه‌ت
وێستگە ستایل-
له دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ناوازه‌دا كه ساڵانه له‌م به‌رواره‌دا دوباره ده‌بێته‌وه خۆر له ئاسمانی شاری" ئۆتیكاگفیك" له ویلایه‌تی ئالاسكای ئه‌مه‌ریكی ئاوا ده‌بێت و هه‌تا 66 ڕۆژی دیكه هه‌ڵنایه‌ته‌وه.
هه‌ژماری" یوئێس توده‌ی" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه دوێنێ كۆتا ده‌ركه‌وتنی خۆر بووه و هه‌تا 23 ی مانگی 1 ی ساڵی 2021 جارێكی دیكه دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه خۆر نابینن و به‌رده‌وام شه‌و ده‌بێت"
شاری" ئۆتیكاگفیك"پێشتر ناوی" بار‌و" بووه و ده‌كه‌وێته باكوری بازنه‌ی نیوه‌گۆی باكوری زه‌وی نزیك كه‌ناراوی ده‌ریای "تشوكشی" یه له باكوری ئالاسكا و تیایدا 4429 كه‌س ده‌ژین و زۆرینه‌یان سه‌رقاڵی ڕاوی ماسی و حوتن.
PM:04:58:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 6828
جار خوێنراوه‌ته‌وه