شۆردنی ددان له دوو جۆری شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه 20 ساڵی خایاندوه تیایدا هاتووه خاوێن نه‌كردنه‌وه‌ی ددان به فڵچه و ده‌رمان مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و گه‌ده زیاد ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له مێژووی خێزانه‌كه‌یان نه‌خۆشی پووك هه‌بووه به‌ڕێژه‌ی %52 ئه‌گه‌ری توشبونیان هه‌یه به‌م دوو جۆره‌ی شێرپه‌نجه.
هاوكات پێگه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی به‌ریتانی NHS ی ئه‌لیكترۆنی له بابه‌تێكی تایبه‌تدا ئه‌وه‌ی ڕونكردۆته‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی پووك پاك ڕانه‌گرتنی ناو ده‌م و پووكه و جگه له‌وه‌ش خاوێن نه‌كردنه‌وه‌ی ددان مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵیش زیاد ده‌كات.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌م و ددانیان خاوێن ڕاناگرن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ده‌گاته %50-68 و هۆكاره‌كه‌شی گه‌شه‌كردنی به‌كتریای زیان به‌خشه له‌ناو پووك كه ئه‌م دوو نه‌خۆشییه دروست ده‌كات.
PM:05:02:16/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه