شاخه‌وانێكی ئه‌مه‌ریكی 45 خوله‌ك دڵی له لێدان كه‌وت.. له مردن گه‌ڕایه‌وه
وێستگە ستایل-
تیمی پزیشكی توانیان ژیانی شاخه‌وانێك له چیای" ماو‌نت رینییه" له ویلایه‌تی واشنتن ی ئه‌مه‌ریكا ڕزگار بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك دڵی له لێدان كه‌وت .
مایكل كنابنسكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ دوای گه‌یاندنی به سه‌نته‌ری هاربۆرفیو ی پزیشكی له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكیه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ كراوه، دكتۆر جینیل بادولاك یه‌كێكه له‌و پزیشكانه‌ی چاره‌سه‌ری مایكل ی كردوه ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی مایكل یان گه‌یانده سه‌نته‌ره‌كه دڵی لێده‌دا به‌ڵام هه‌ر زوو دڵی له لێدان كه‌وت به‌ڵام له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت توانراوه دڵ و سییه‌كانی بژێنرێته‌وه"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت بۆ پێدانی ئۆكسجین به له‌شی مایكل ئه‌و خوێنه‌ی كه له له‌شیدا بووه و دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆنی پێوه‌بوه هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و به ئۆكسجینه‌وه نێردراوه‌ته‌وه ناو له‌شی و ماوه‌ی 45 خوله‌ك دڵی له لێدان كه‌وتووه و دواتر ژیانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه"
یه‌كێك له‌و په‌رستارانه‌ی له‌م كاره‌دا به‌شدار بووه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مایكل له‌گه‌ڵ زیندبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م شت كه داوای كردوه په‌یوه‌ندی كردن بووه به كه‌سوكاریه‌وه.
مایكل گرفتی دڵ و گورچیله و چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدایه به‌ڵام پزیشكه‌كان دڵنیاییان پێداوه كه هه‌موو شتێك باش ده‌بێت.
مایكل ده‌ڵێت" كۆتا شت كه بیرمه هه‌نگاوه‌كانم بووه له‌نێوان به‌فری سه‌ر چیاكه و نازانم كه‌ی كه‌وتومه‌ته خواره‌وه" شایه‌نی باسه شوێنی مۆربوونه‌وه و ڕوشاوی به ته‌واوی جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له چیاكه.
PM:02:34:16/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه