دكتۆر هێرش: دۆخه‌كه ترسناكه
وێستگە ستایل-
"تکایە بۆ ئێوەمانە پێشبینیەکان ترسناکە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە" ئه‌مه داواكاری دكتۆر هێرش حه‌یده‌ر سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له سلێمانی و هۆشداری له زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات.
دكتۆر هێرش ده‌ڵێت" ھەمومان کەس ودۆستی یەکین با بەیەکەوە پابەندبین، ڕۆژ بە ڕۆژ نەخۆشخانە زیاد ئەکەین بەوەشەوە فریاناکەوین، لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ڕۆژانە توانای وەرگرتنی تەنها چەند نەخۆشێکیان هەیە، ئەویش بەهۆی پربوونی هەموو قەڕەوێڵەکانی نەخۆشخانەکان و ناجێگیری باری تەندروستی زۆرینەی نەخۆشەکان"
ده‌شڵێت" ئەوەی ماک و ترسناکی کۆرۆنا بە چاوی خۆی نەبینێ(ھیوادارم داواکارم لە خوداکەسیش نەیبینێ) نازانێ چەند قورسە بۆیە ھەوڵبە خۆت و خۆشەویستانت بپارێزە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان گواستنەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە"
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی بڵاوكرایه‌وه 1308 توشبووی نوێ له كوردستان تۆماركراوه و 17 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زه‌نگێكی مه‌ترسیداره به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزا.
PM:04:42:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4908
جار خوێنراوهتهوه