منداڵان لەچی دەترسن؟
وێستگە ستایل-
منداڵان وەک گەورەکان نیگەرانیان هەیە، بەپێی تەمەن و قۆناغی گەشەکردنیان جیاوازە. هەر لە تەمەنی سێ ساڵی یەوە توانای دەربڕینی بیرۆکەو هەست و سۆزیان دەست پێدەکات و لەتەمەنی هەشت ساڵی توانای پەیوەست کردنیان پەرەدەسێنێت.دەتوانین ترس و نیگەرانیەکان لەم چەندخاڵەی خوارەوە کۆبکەینەوە کەهەموو منداڵێک پیاتێدەپەڕێت و ئاسایی یە، دكتۆره لاڤه پسپۆڕی نهخۆشییه دهرونییهكان لهم بابهتهدا ئهوه ڕوون دهكاتهوه كه منداڵان لهچی دهترسن.
منداڵی ساوا تاکو پێدەگرێ (سفر- ٢) ساڵی:
- جیابوونەوە لەباوان:
تاکو تەمەنی ( ٨-١٠ ) مانگان منداڵان وابیر دەکەنەوە هەرشتێک بۆماوەیەکی کاتی دیارنەمێت واتە بۆ هەتا هەتایە دیارنامێنێت و نایەتەوە.
-دەنگی بەرز:
مێشکی منداڵان هەستیارە بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان هەربۆیە دەنگی بەرز ئاماژە دەبێت بۆمەترسی.
- کۆنتڕۆڵی دەرەکی:
کاتێک تازە پێدەگرێت و دەڕوات ئیتر هەستی سەربەخۆیی لادرووست دەبێت هەربۆیە هەرشتێک لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆی نەبێت دەبێتەمایەی ترس و نیگەرانی.
تەمەنی باخچەی ساوایان و پێش قوتابخانە (٣-٥) ساڵی:
-ترس لەتاریکی/ مانەوە بەتەنیایی لەشەودا:
لەم تەمەنەدا خەیاڵ کردن دەست پێ دەکات و هەڵدەستێت بەدرووست کردنی شتی ناواقعی و هەندێ جار ترسناک وەک دەڵێ جنۆکە ، دێوەزمە....هتد لەتاریکیدا هەیە.
تەمەنی(٦-١١) ساڵی:
- ترس لەمانەوە بەتەنیا لەماڵەوە.
-ڕەتکردنەوە لەلایەن دەوروبەر.
-شتێکی خراپ بەسەر ئەو کەسانەدا بێت کەمنداڵەکە بایەخیان پێ دەدات.
تەمەنی هەرزەکاری لە ١٢ ساڵ بەرەوژوور:
-وێنەیان بەرامبەر هاوڕێ و خەڵکی:لەم تەمەنە هەرزەکاران لەگرنگی تێکەڵ بوون و پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەگەن، هەرزەکاران بیرکردنەوەکانیان لەسیستمی خێزان بنەمای پشتیوانی یە بۆ سیستمی هاوڕێ بنەمای پشتیوانی یە دەگۆڕن.
-ئاستی کارامەیی و جێبەجێکردنی ئەرکەکان:
لەم تەمەنە لە لێکەوتەکانی شکست و سەرنەکەوتن تێدەگەن هەربۆیە ئارەزوو دەکەن هەمیشە براوەبن وەک بەدەست نەهێنانی نمرەلە تاقیکردنەوە یان ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی ....هتد نیگەرانیان دەکات.
-کرانەوە لەگەڵ دەوروبەر:
هەرزەکاران بەدوای سەربەخۆییدا دەگەڕێن هەربۆیە ئەمەدەبێتەکێشە لەگەڵ خێزان و دەورووبەر و هەندێک لەهەرزەکاران نیگەرانی دەردەبڕن کەوا کەس لێیان تێناگات .
PM:03:45:21/10/2020
ئهم بابهته 2692
جار خوێنراوهتهوه