ڤیدیۆ: كۆرۆنا هونه‌رمه‌ندێكی توشی ئیفلیجی كرد
وێستگە ستایل-
كریستۆڤه‌ر كرۆس هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكیه و براوه‌ی خه‌ڵاتی گرامیه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN باسی له‌و دۆخه كردوه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێی كه‌وتووه.
كرۆس به‌هۆی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی جۆرێك له ئیفلیجی كاتی بووه و دۆخی ئه‌وه‌نده خراپ بووه نزیك بووه له‌وه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات، دوای 3 هه‌فته له توشبوونی به كۆرۆنا ئه‌م هونه‌رمه‌نده باس له‌وه ده‌كات دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر بوون ده‌چێت له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی پێشوو به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتوه نه‌یتوانیوه بڕوات به‌ڵام به‌هۆی وه‌رگرتنی ده‌رمانی باش دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر بوون ده‌چێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت توشی ئیفلیجی ده‌ست و ڕوخسار و كه‌مه‌ر بووم و له‌و كاته‌دا دووه‌م كه‌س بووم له‌جیهاندا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه توشی ئه‌م حاڵه‌ته ببم و ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه توشی ئه‌م دۆخه ده‌بن زۆرن.
له ئێستادا كرۆس به‌سوود وه‌رگرتن له گۆچانه‌كه‌ی ده‌توانێت بڕوات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له گه‌شتێكدا توشی ڤایرۆسه‌كه بووه و له‌وكاته‌دا هیچ كه‌س ده‌مامكی به‌كارنه‌هێناوه، سه‌باره‌ت به‌چاكبونه‌وه‌ی پزیشكه‌كان هیوای ئه‌وه‌یان پێداوه كه ڕه‌نگه له ماوه‌ی 9 مانگ بۆ ساڵێك چاكببێته‌وه و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه هه‌تا مردن به‌م جۆره بژی، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات ده‌مامك به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان ده‌ردی ئه‌م نه‌چن.
PM:05:24:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوه‌ته‌وه