به‌وێنه.. وه‌زیرێك به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار كرا
وێستگە ستایل-
ڤیستیڤاڵی " های" ئه‌ده‌بی یه‌كێك له گه‌وره‌كانی ئه‌ندامی خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری ئیماراتی تۆمه‌تبار كرد به ده‌ستدرێژی سێكسی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی سكاڵای ئه‌وه تۆماركراوه كه ئه‌م پیاوه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر.
به‌ڕێوبه‌ریڤیستیڤاڵی" های" كارولین میشێل ئاشكرای كرد كه له داهاتودا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م ڤیستیڤاڵه له ئه‌بوزه‌بی ئه‌نجام نادرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێخ نه‌یان بن مبارك ئال نه‌یان وه‌زری لێبورده‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی به‌رامبه‌ر یه‌كێك له خانمه كارمه‌نده‌كانی نواندوه.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی سكاڵای كردوه ناوی" كیتلین ماكنامارا" یه و باسی له‌وه كردوه وه‌زیر ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری و له‌ڕووی یاساییه‌وه داوای قه‌ره‌بوو ده‌كات و ئاشكرای كردوه ڕۆژی 14 ی 2 شێخ كیتلینی بانگهێشت كردوه بۆ ڤێلاكه‌ی له دورگه‌یه‌ك و پێی وابووه كه بۆ گفتوگۆی ڤیستیڤاڵه‌كه و چۆنیه‌تی ڕێكخستنی ئاهه‌نگه‌كه ئه‌و كاره‌ی كردوه و بڕیار وابو بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م ڤیستیڤاڵه له ئه‌بوزه‌بی به‌ڕێوه ببرێت به‌ڵام ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری و دوای ئه‌وه‌ی كیتلین به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی و پۆلیسی به‌ریتانیای له‌م ڕه‌فتاره‌ی شێخ ئاگادار كردۆته‌وه.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" بۆیه ئه‌و كاره‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار له سزا ده‌رنه‌چن و ڕه‌نگه پێشتر هه‌مان ڕه‌فتاری به‌رامبه‌ر چه‌ندین ئافره‌تی دیكه نواندبێت"
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری لێبورده‌ی ئیمارات كه ته‌مه‌نی 69 ساڵه ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ئه‌و كاره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كیتلین كردبێت.
AM:11:20:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 15568
جار خوێنراوه‌ته‌وه