پزیشكێك له‌به‌ر ته‌وقه نه‌كردن له‌گه‌ڵ خانمان پاسپۆرتی ئه‌ڵمانی لێ سه‌ندرایه‌وه
وێستگە ستایل-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد دادگای ئه‌و وڵاته مافی خاوه‌ندارێتی پاسپۆرتی ئه‌ڵمانی له هاوڵاتیه‌كی لوبنانی وه‌رگرتۆته‌وه كه پزیشكه و له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كردۆته‌وه ته‌وقه له‌گه‌ڵ خانمان بكات.
ئه‌م پیاوه پزیشكێكی لوبنانیه و له‌به‌ر پابه‌ندی به ئاینی ئیسلامه‌وه ته‌وقه كردنی له‌گه‌ڵ خانمان ڕه‌تكردۆته‌وه و دادگای ئه‌ڵمانیاش ڕه‌فتاری ئه‌م پزیشكه‌ی وه‌ك ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ته‌بایی له‌نێوان ئاینه جیاوازه‌كان له ئه‌ڵمانیا لێكداوه‌ته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پاسپۆرته‌كه‌ی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه.
ئه‌م پزیشكه له ساڵی 2012 ه‌وه خاوه‌نی پاسپۆرتی ئه‌ڵمانیه و به‌ڕێگه‌ی یاسایی داوای كردوه ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ری هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و مافی خاوه‌ندارێتی پاسپۆرته‌كه‌ی لێ نه‌سه‌ندرێته‌وه.
PM:08:58:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوه‌ته‌وه