ڤیدیۆ: دوای 7 مانگ بۆیه‌كه‌مجار له مزگه‌وتی مه‌ككه نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدرا
وێستگە ستایل-
وڵاتی سعودیه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرای كرد هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌وانه‌ش كه نیشته‌جێن ده‌توانن ئه‌مڕۆ بچنه مزگه‌وتی مه‌ككه و نوێژ به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه حكومه‌تی سعودیه سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی گه‌شتی عه‌مره و سه‌ردانكردنی مه‌ككه‌یه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی بیانی و وڵاته‌كه‌ی خۆشیه‌وه و پلانه‌كه به‌و جۆره‌یه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا 15 هه‌زار عه‌مره‌كار و 40 هه‌زار نوێژخوێن له مه‌ككه‌دا كۆببنه‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه.
مانگی 10 ی ئه‌مساڵ حكومه‌تی سعودیه بڕیاری كردنه‌وه‌ی عه‌مره‌یدا بۆ هاوڵاتیه‌كانی خۆی و ئه‌وانه‌ش كه به‌ڕه‌گه‌ز هاوڵاتی وڵاتی دیكه‌ن و له سعودیه نیشته‌جێن دوای داخستنی مه‌ككه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته.
PM:04:50:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3708
جار خوێنراوه‌ته‌وه