ده‌ستنوسێكی ده‌گمه‌نی شكسپیر به 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
وێستگە ستایل-
ده‌ستنوسێكی ده‌گمه‌نی نوسه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی "شكسپیر" به 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا و به‌مه‌ش بووه گرانترین كاری ئه‌ده‌بی كه بۆ فرۆشتن نمایش بكرێت.
مه‌زادی" كریستیز" ئاشكرای كرد كه كۆمه‌ڵه‌كه پێكهاتوه له 36 شانۆگه‌ری كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له مردنی ئه‌م نوسه‌ره ساڵی 1623 له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان" جۆن هنمج و هنری كۆندیل " كه هه‌ردووكیان هاوڕێی شكسپیر بوون بڵاوكراوه‌ته‌وه و یه‌كێكه له‌و 5 نوسینه‌ی كه به ته‌واوه‌تی ماوه‌ته‌وه و له‌ناو نه‌چووه دوای مردنی شكسپیر خۆی.
شكسپیر ساڵی 1564 له به‌ریتانیا له‌دایكبووه و له ساڵی 1616 كۆچی دوایكردوه و یه‌كێكه له نوسه‌ره ناوداره‌كانی به‌ریتانیا و جیهان و خاوه‌نی چه‌ندین چیرۆك و شانۆگه‌ری و نوسینی به‌ناوبانگه.
PM:05:15:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2804
جار خوێنراوه‌ته‌وه