به‌وێنه.. كچه‌كه‌ی هه‌یفا به ده‌ركه‌وتنه جیاوازه‌كه‌ی سه‌رنجی هه‌واداره‌كانی ڕاكێشاوه
وێستگە ستایل-
زه‌ینه‌ب فه‌یاز كچی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی" هه‌یفا وه‌هبی" نزیكه له‌وه‌ی ببێته خانمه مۆدێلێكی ڕاسته‌قینه و ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی به ده‌ركه‌وتنه جیاوازه‌كانیه‌وه دیاره و وێنه‌كانی له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوده‌كاته‌وه.
نوێترین ده‌ركه‌وتنی زه‌ینه‌ب به قه‌میسێكی ڕه‌نگ سپی له ماركه‌ی Gucci كه نرخه‌كه‌ی 692 دۆلاره و له‌گه‌ڵ پانتۆڵێكی چه‌رم پۆشیویه‌تی و جانتایه‌كی بچووك و پێڵاوێكی پاژنه نزمی بۆ ئه‌م ده‌ركه‌وتنه نوێیه‌ی به‌كارهێناوه و پرسیاری له هه‌واداره‌كانی كردوه "ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی منتان به‌دڵه؟ بۆ ئه‌وه‌ی سوود له سیتایله جیاوازه‌كان وه‌ربگرن تایبه‌ت به ڕێكخستنی جلوبه‌رگی وه‌رزی زستان"
پێشتریش زه‌ینه‌ب چه‌ندین ستایلی جیاوازی جلوبه‌رگی داناوه و له ئێستادا وه‌ك خانمه مۆدێلێك ده‌رده‌كه‌وێت.
PM:07:25:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4328
جار خوێنراوه‌ته‌وه