به‌وێنه.. تاوانێكی گه‌وره میسریه‌كانی توڕه‌كردوه
وێستگە ستایل-
له شه‌قامێكی ناوچه‌ی" معادی" له میسر تاوانێكی قێزه‌ون به‌رامبه‌ر ئافره‌تێك ئه‌نجامدرا كه له 30 ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا بووه و ته‌رمه‌كه‌ی له‌و شه‌قامه دۆزراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی ناوچه‌ی" معادی" دوای گه‌یشتنی هه‌واڵی هه‌بوونی لاشه‌ی ئافره‌تێك له شه‌قامێكی ناوچه‌كه ده‌ست به‌جێ گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌كه ئه‌نجامداوه و بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران بدۆزرێنه‌وه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه‌سانێكی نه ناسراو ئه‌م خانمه‌یان بێزار كردوه و له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بوون و جانتاكه‌ی ده‌ستیان ڕاكێشاوه بههۆهیوه كه‌وتوه به زه‌ویدا و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م تاوانه گه‌وره له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بوه جێگه‌ی باس له ناو میسریه‌كان و داوا ده‌كرێت به زووترین كات بكوژانی ئه‌م خانمه گه‌نجه ده‌ستگیر بكرێت و سزا بدرێن.
PM:09:07:14/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوهتهوه