هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری میسر كۆچی دوایكرد.. كۆتا وێنه‌كانی پێش مردنی ببینه
وێستگە ستایل-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی میسر هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" محمود یاسین" یان پشت ڕاست كرده‌وه دوای ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه كۆچی دوایكرد.
دواین وێنه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام له‌لایه‌ن نه‌وه‌كه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا رانیا ی كچی و هونه‌رمه‌ند مجمد ریاز ی هاوسه‌ری هه‌یه .
شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا دواین جار بووه كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌شداری كاری هونه‌ری كردوه و ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی بووه وه‌ك پاڵه‌وانی فیلمی" جدو حبیبی" و به‌شداربوونی له شانۆگه‌ری گۆرانی به‌ناوی" مصر فوق كل المحن" ساڵی 2014 و تیایدا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی دیكه به‌شداریان كردوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ساڵی 1941 لەشاری بۆر سەعیدی میسر لەدایکبووەو ئەمڕۆ لەشاری قاھیرە له تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، یەکێک بوو لە ئەکتەرە بەنابانگەکانی سینەماو درامای میسری کە لە فیلمی«الرساله»رۆڵی چیڕۆکخوانی پێدراوە کەساڵی 1975 بەرھەمھێنرا.
PM:04:48:14/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 12568
جار خوێنراوه‌ته‌وه