یه‌كه‌م چاكبوه‌وه‌ی ئایدز به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
تیمۆسی رای براون یه‌كه‌م كه‌سه كه ڤایرۆسی ئایدزی تێپه‌ڕاندوه به‌هۆی ڕواندنه‌وه‌ی مۆخی ئێسك بۆی به‌ڵام دوای توشبوونی به شێرپه‌نجه گیانی له‌ده‌ستدا.
كۆمپانیای" تیم هۆڤگن" له‌ڕێی پۆستێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پرسه و خه‌مباری بۆ مردنی تیمۆسی بڵاوكردۆته‌وه دوای مللانێ له‌گه‌ڵ جۆرێكی توندی شێرپه‌نجه‌ی خوێن.
براون ساڵی 1966 له‌دایكبووه و به " نه‌خۆشی به‌رلین" ناوی ده‌ركردوه و ساڵی 1995 توشی نه‌خۆشی ئایدز بووه و ساڵی 2006 توشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بوه و ساڵی 2007 نه‌شته‌رگه‌ری ڕواندنه‌وه‌ی مۆخی ئێسكی بۆ كراوه به‌و هیوایه‌ی له‌ده‌ست هه‌ردوو نه‌خۆشییه‌كه ڕزگاری ببێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ نه‌خۆشه‌كه به شێرپه‌نجه‌ی خوێن گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕواندنه‌وه‌ی مۆخی ئێسك بۆ ئه‌م جۆره نه‌خۆشانه بابه‌تێكی مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی كه‌سی وه‌رگر ئه‌و مۆخه وه‌رنه‌گرێت كه پێی ده‌درێت و به‌و هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات.
PM:05:11:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه