‌ڕێگاكانی خۆپارستن له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ

وێستگە ستایل-

نه‌خۆشییه‌كانی دڵ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ باوه‌كان له‌ جیهاندا و ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان توشی ده‌بن، له‌م بابه‌ته‌دا به‌ حه‌وت ڕێگا ئاشنا ده‌بیت كه‌ هاوكارت ده‌كات له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ پارێزراو بیت.

1- کۆنترۆڵ کردنی ڕێژەکانی خواردن لە ژەمەکاندا.
2- خواردنی بڕیکی زۆر لە سەوزە و میوە.
3- خواردنی دانەوێڵەی تەواو.
4- خۆ بەدوور گرتن لە چەوری ناتەندروست کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری لە خوێندا.
5- خواردنی پڕۆتینی کەم چەوری، هەر وەک گۆشتی بێچەوری و مریشک و ماسی و بەرهەمەکانی شیری کەم چەوری و هێلکە.
6-  کەمکردنەوەی ڕیژەی سۆدیۆم لە خواردندا کە زۆرخواردنی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە ئەوەش هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
7-  دەتوانیت ناو بە ناو هەندێک خواردن بخۆیت وەک شیرینی و پەتاتەی سوورەوەکراو کە کاریگەری ناکاتە سەر سیستەمی خۆراکی تەندروست لە کاتێکدا ئەگەر بەڕێژەیەکی کەم بێت و لە ژێر کۆنترۆڵی خۆتدا بێت.


PM:04:50:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌