به چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی ئاسان خانمان خۆتان له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بپارێزن
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێكه له جۆره بڵاوه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو خانماندا، دكتۆره سه‌ناریا پزیشكی پسپۆڕی خانمان له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری گرنگ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ڕوون ده‌كاته‌وه.
هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک دوو جۆرە، جۆرێکیان کە ناتوانرێت گۆرانکاری تیادا بکرێت له‌وانه‌ش:
1- رەگەز ، ئافرەتان زیاتر تووش دەبن لە پیاو.
2- تەمەن ، لە گەڵ تەمەن ڕێژەی تووشبوون زیا دەکات.
3- بۆماوەیی.
بەڵام هەنێک هۆکار دەتوانرێت کۆنترۆل بکرێت وەک
1- وەرزش کردن و زیادکردنی جووڵەی جەستە.
2- دوور کەوتنەوە لە قەڵەوی و رێک کردنەوەی کێش.
3- خۆراکی تەندروست.
4- دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان و خواردنەوەی مادە کحولێکان.
خۆراکی تەندروست بەرگری لەش زیا دەکات و جەستەیەکی تەندروست بنیا دەنێت . وەک :
1- سەوزە و میوە کە ڕێژەیەکی باش لە دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکانی تیادایه، سەوزەکان وەک برۆکلی، قرنابیگ، کەلەرم، جەرجیر، گێزەر، سپێناغ، چەوەنەر، تەماتە و میوەکان وەک هەنار، توو و شاتو، قۆخ، قەیسی، هەڵوژە.
2- خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ وەک ( دانەوێڵەی تەواو ) برنجی بۆر، شۆفان، گەنمە شامی، پاقلەمەنێکان. کە یارمەتی دەرن بۆ لەناوبردنی هۆرمۆنی استرۆجین و رێژەیەکی باشیان لە ڤیتامینەکان تێدایە.
3- خۆراکی دەەڵەمەند بە ڤیتامین D وەک شیرەمەنیه‌کان، ماسی و هێلکە.
4-خۆراکی کەم چەوری و چەوری ناتێر وەک زیت زیتون، ئه‌ڤۆکادۆ، ماسی سەلەمۆن، چەرەسات، گوێز رێژەیەکی باشیان لە ئۆمێگا ٣ تێدایە.
5-چای سەوز .
6- بەهاراتی تیژ وەک ئاڵەت ،گیا وەک رەیحان، زەعتەر، رۆزمێری.
7- کەمکردنەوەی شەکر، چەوری، گۆشتی سوور و دوورکەوتنەوە لە خۆراکی دەستکاری کراو وەک سوسج.
PM:03:59:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه