چهند ههنگاوێك لهكاتی بهرز بوونهوهی پلهی گهرمی لهشی منداڵهكهت ئهنجامی بده
وێستگە ستایل-
هیچ منداڵێک بەدەر نابێت لەوەی کە جارێک لە جاران تووشی تا ببێت و زۆر گرنگە بە شێوەیەکی درووست و زانستی لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا هەڵسووکەوت بکرێت و لەم نووسینەدا ڕێنمایی پێویست وەربگرە سەبارەت بەو بابەتە و دكتۆر زانیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی تهواویداوه.
1- پشوودان و خۆماندوو نەکردن چونکە چالاکی زۆر دەبێتە هۆی زیاتر بڵندبوونی پلەی گەرمی.
2- لە کاتی هەبوونی تادا حەز بۆ خواردنی ژەمەکانی ڕۆژانە کەم دەبێتەوە و ئەوەی گرنگە تەنها بایەخ بە خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆری شلەمەنی وەک ئاو، شەربەت، شیر و شۆربا بدرێت.
3- پێویستە لە کاتی بەکارهێنانی پەڕۆی تەڕدا بۆ دابەزاندنی تا تەنها شوێنە دیارەکانی جەستەی وەک ناوچاوان و قۆڵ و قاچی پێ بسڕدرێتەوە و نابێت لەسەری بەجێبهێڵرێت چونکە بەم جۆرەی دواتر پلەی گەرمی زیاتر بەرز دەبێتەوە.
4- تەڕکردنی هەموو جەستەو حەمام پێکردن هیچ سوودێکی نییە.
5- با جلەکانی بەری کەم و تەنک بن، لە کاتی هەبوونی لەرزدا بەتانی زۆری پێدا مەدە چونکە بەم جۆرە پلەی گەرمی لەشی زیاتر بەرز دەبێتەوە.
6- کۆتا ڕێکار لە کاتی هەبوونی تادا بریتییە لە بەکارهێنانی دەرمان، بێگوومان ئەمەش بۆ هەموو حاڵەتێک پێویست نییە و دەتوانن بۆ بەرچاوڕوونی سەیری نووسینەکانی پێشترم بکەن.
دوو دەرمان هەن کە هەمووان بە ناوەکانیان ئاشنان بەڵام زۆر گرنگە کە زانیاری ووردت لەسەریان هەبێت و هەوڵ بدە لێرەدا بەدەستیان بێنیت ئەوانیش پاراسیتۆڵ و ئیبوپرۆفینن.
تکایە چاوەڕێ مەبە تەنها بە جارێک پێدانی دەرمانەکە کە پلەی گەرمی دابەزی ئیترجارێکی تر بەرز نەبێتەوە، کاریگەری دەرمانی دژەتا کاتییە و هەر کاتێک کە تایەکەی دەستی پێ کردەوە دەبێت دیسان دەرمانەکەی پێ بدەیتەوه، تکایە ئەمە ئاساییە و دوودڵ مەبن لەم کاتانەدا، پەنا بۆ گۆڕینی مەبەن و بڵێن سوودی نییە چونکە سرووشتی دەرمانی دژەتا وایە و خۆی هەر بۆ ماوەیەکی دیاری کراو ئیش دەکات و پاشان دەبێت دووبارە پێی بدەیتەوە.
پزیشکەکەت یاخود دەرمانسازەکەت لە دەرمانخانە پێت دەڵێن چەند لەم دژەتایانە بەکار بهێنیت، بەڵام وا باشترە لێیان بپرسیت کە زۆرترین و کەمترین ڕێژەی ڕێگەپێدراوی دەرمانەکە چەندە بۆ منداڵەکەم بۆ هەر جارێک کە پێی دەدەم؟ ئەم پرسیارە زۆر گرنگە هەتاکو لە خۆتەوە ڕێژەکەی بۆ زیاد نەکەیت لە کاتی دانەبەزینی تایەکەیدا.
- پاراسیتۆڵ بۆ هەموو تەمەنێک بەکاردێت بەڵام ئیبوپرۆفین لە دوای ٦ مانگییەوە بەکاردێت.
- تەنها یەک جۆر دەرمانی دژەتا بەکاربێنە مەگەر پزیشکەکەت ڕێنماییەکی ترت پێ بدات.
- لەگەڵ هەر جارێک بەکارهێنانی هەر کامێکیان ۱,۵ پلەی گەرمی لەشی منداڵەکە دێنێتە خوارەوە, وەهەروەها دوای یەک کاتژمێر کاریگەرییان بە تەواوی دەردەکەوێت.
پاراسیتۆڵ دەتوانیت هەتا ڕۆژی ٦ جاریش بەکاری بهێنیت واتا ٤ کاتژمێر جارێک بەڵام تەنها لەو کاتانەدا دەرمانەکەی پێ بدە کە پلەی گەرمی دیسان بەرز دەبێتەوە, ئەم گووتەیە بۆ ئیبوپرۆفینیش ڕاستە بەڵام ئەمەیان ڕۆژی ٤ جار واتا ٦ کاتژمێر جارێک بەکاردێت.
PM:04:32:28/09/2020
ئهم بابهته 2248
جار خوێنراوهتهوه