پزیشكێك لهبارهی نهشتهرگهری پهردهی كچێنی هۆشداری دهدات
وێستگە ستایل-
هەندێك جۆر پەردەی کچێنی هەیە پیویستیان بە نەشتەرگەرییە ئەو نەشتەرگەرییە لای پزیشکی پسپۆری ئافرەتان منداڵبوون دەکرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک مەچنە ژێر نەشتەرگەری بی بوونی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری و پسپۆری پزیشکی دادوەر بڕیار دەدات ئایا ئەو کەسە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە یان نا و دواتر بەو ڕاپۆرتە ئەو ئافرەتە دەچێتە لای پسپۆری ئافرەتان و منداڵبوون بۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری، ئهمه داواكاری و هۆشداریهكه كه دكتۆره دیلمان پسپۆری پزیشکی دادوەری بڵاویكردۆتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت" بۆیە دەڵێم بێ ڕاپۆرت نەشتەرگەری مەکە بۆ پاراستنی مافی کەسەکە و مافی پزیشکەکە، ئەم نەشتەرگەرییە راستە ئاسانە بەڵام زۆر جار کێشەی زانستی و یاسایی گەورەی لە دوایە و هەندێكجار پێویستی بە نەشتەرگەری نییە لەوانەیە پەیوەندی بە پزیشکی پسپۆری میزەڕۆ هەبیت یان پزیشکی پسپۆری دەروونی ئەوکات لای ئێمەی پزیشکی دادوەر یەک لا دەبێتەوە ."
داواش دهكات هەر حالەتیکی هاوسەرگیری نوێ پێویستیان بە پزیشکی دادوەری بێت لە هەفتەی لەناو چەند ڕۆژی یەکەمی هاوسەرگیری بێن زۆر گرنگە، واتا دوانەکەون.
PM:04:25:28/09/2020
ئهم بابهته 4992
جار خوێنراوهتهوه