به‌وێنه.. بۆ ڤیدیۆیه‌كی تیك تۆك خه‌ریك بوو بخنكێت
وێستگە ستایل-
هاوڵاتیه‌كی مه‌كسیكی بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌پلیكه‌یشنی "تیك تۆك" بڵاوی بكاته‌وه ژیانی خۆی خسته مه‌ترسیه‌وه و زۆر نه‌مابوو له ڕوبارێك بخنكێت.
دانی له‌كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆیه‌ك بۆ هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك ڕوبه‌روی شه‌پۆلێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاوه بویه‌وه كه تێی چووبوو و به‌هه‌وڵێكی زۆر توانی خۆی ڕزگار بكات و بكه‌وێته قه‌راغێكی ئاوه‌كه.
له‌دوای ڕزگاربوونی له مردن ئه‌م گه‌نجه چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه كه ئاسه‌واری بینداربوون له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌ركه‌وتووه و ڤیدیۆكه‌شی ملیۆنه‌ها بینه‌ری هه‌بووه كه به‌م سه‌ركێشیه تۆماری كردوه.
PM:04:00:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2892
جار خوێنراوه‌ته‌وه