دوو نیشانه‌ی سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تایی توشبوونه به كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان نیشانه سه‌ره‌تایی و زۆر بڵاوه‌كانی توشبوون به كۆرۆنایان پۆلێن كردوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆرینه‌ی توشبووان به كۆرۆنا دوو نیشانه‌ی سه‌ره‌كی له سه‌ره‌تایی توشبونیان به كۆرۆنا تیادا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانیش" ئازاری توندی سه‌ر و ماندوێتی به‌رده‌وامه"
ڕێژه‌ی %80 ی توشبووان به كۆرۆنا له‌سه‌ره‌تای توشبونیان به ڤایرۆسه‌كه توشی ئازاری سه‌ر ده‌بن و %72 به‌ده‌ست ماندوێتی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نه‌وه نییه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هێشتا سێ نیشانه باوه‌كه‌ی" تا و كۆكه‌ی وشك و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن و تامكردن" له سێ نیشانه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا .
زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو و به‌كارهێنانی ده‌رمانی پاراسیتۆڵ وه‌ك ئازار شكێن دوو ڕێگه‌ی باشن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر و ئه‌گه‌ر هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام زیاتر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی خایاند ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و ڕێنمایی له‌و وه‌ربگریت.
PM:03:35:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 20560
جار خوێنراوه‌ته‌وه