ڕێگه‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
زاناكان له په‌یمانگای بترسبۆرگ بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی و فریاكه‌وتن پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردوه ڕێگه‌یه‌كی نوێ و نا ئاسایی بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا به‌كاربهێندرێت.
ئه‌م پسپۆڕانه له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌یه‌كی چینی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا ئه‌م پێشنیازه‌یان كردوه و پێیان وایه زیادبوونی ئاستی ئاسنی ئازاد له خوێندا هۆكاری مردنی توشبووانی كۆرۆنایه.
زاناكان له زانكۆی" سیشوان" ی چینی ئاشكرایان كردوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا كار له چالاكی وردیله‌كانی ئاسنی دوانی ده‌كات له هیمۆگلۆبیندا و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین ئه‌ندام و شانه‌ی له‌شی كه‌سی توشبوو شی ده‌بێته‌وه و كه‌سی توشبوو ئه‌گه‌ری زۆره توشی جه‌ڵته ببێت و خڕۆكه سوره‌كانی خوێن كه به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجینه شی ده‌بێته‌وه.
سیرگی نیتیسۆف ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای زانستی ڕوسی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌م بیردۆزه ته‌واو بێت ئه‌وه ده‌توانرێت توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێی خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌شیان له ئاسن ژیانیان ڕزگار بكرێت"
PM:03:09:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 6636
جار خوێنراوه‌ته‌وه