توێژینه‌وه‌یه‌ك ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ناو ئه‌سانسۆردا ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ئه‌سانسۆرێكی داخراو كه له ئه‌نجامی كۆكه‌ی كه‌سێكی توشبوو بڵاوده‌كرێته‌وه ده‌گاته نیو كاتژمێر به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رگاكه‌ی به داخراوی بمێنێته‌وه له‌و كاته‌ی كه‌سێكی توشبوو لێی ده‌رده‌چێت هه‌تا كه‌سێكی دیكه ده‌چێته ناوی.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن زاناكان له زانكۆی ئه‌مستردام ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ماوه‌ی مانه‌وه‌ی دڵۆپه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ئه‌سانسۆر چه‌نده له دۆخه جیاوازه‌كاندا.
زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وكاته‌ی ده‌رگای ئه‌سانسۆر دابخرێت ئه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای مانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر به‌ڵام له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه ئه‌وه ته‌نها 4 خوله‌ك ده‌مێنێته‌وه و نامێنێت.
باشترین ڕێگه‌ش بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا له شوێنه داخراوه‌كان ته‌نها به‌ستن و به‌كارهێنانی ده‌مامكه و هه‌واگۆڕكێی ناو ئه‌سانسۆره‌كانه.
PM:04:35:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3580
جار خوێنراوه‌ته‌وه