چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات توشی كۆرۆنا بویت بێ ئه‌وه‌ی بزانیت
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا زاناكان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له سروشتی ئه‌م ڤایرۆسه تێبگه‌ن له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌سانێك هه‌ن كه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له قۆناغێكدان به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه توشبوون، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای مانگه‌كانی ساڵی 2020 توشی جۆرێك په‌تا بوت كه نیشانه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی وه‌ك كۆرۆنا بووه ئه‌وه مانای وایه توشی كۆرۆنا بویت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌یت.
له‌باوترین ئه‌و نیشانانه‌ی كه ئه‌گه‌ر له مانگه‌كانی ئه‌مساڵ تیاتدا ده‌ركه‌وتووه مانای وایه توشی كۆرۆنابویت بریتین له" له‌ده‌ستدانی هه‌ستی تام و بۆن یان ئازاری توندی سه‌ر یان سووربوونه‌وه‌ی پێست و هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام و كۆكه‌ی وشك و توند و سووربوونه‌وه‌ی چاو و گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌رس و نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزاش"
جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سانێك تێكه‌ڵ بویت كه دواتر ده‌ركه‌وتووه كۆرۆنایانه و تۆ هه‌ستت پێ نه‌كردوه ئه‌وه مانای وایه توشی كۆرۆنا بویت بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانیت.
نیشانه دیار و هه‌ستپێكراوه‌كانی كۆرۆنا بریتین له" تا و كۆكه و ئازاری ماسولكه‌كان دواتر دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه و دواتر ده‌گاته سكچوون"
PM:12:06:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 17128
جار خوێنراوه‌ته‌وه