ئافره‌تێكی دووگیان گیانی له‌ده‌ستدا دوای سوتاندنی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه
وێستگە ستایل-
كه‌یسی "حه‌نین زبیدی" كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ڕای گشتی و شه‌قامی عێراقی توڕه‌كردوه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته دووگیانه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌نزینی به‌سه‌ردا كراوه و خۆی و كۆرپه‌كه‌ی ناوسكی مردوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی سه‌نته‌ری النما بۆ مافی مرۆڤ له عێراق له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و له زاری خانه‌واده‌ی ئه‌م ئافره‌ته‌وه ئاشكرای كردوه حه‌نین دوای ئه‌وه‌ی به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی سوتاوه گیانی له‌ده‌ستداوه و به‌درێژای ماوه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئازاری چه‌شتوه و دوای ئه‌وه‌ی سوتاوه كۆرپه‌كه‌ی پێش خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م سه‌نته‌ره‌ی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له عێراق داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن یاسای پاراستنی خێزان له توندوتیژی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی له‌م جۆره دوباره نه‌بێته‌وه.
PM:05:42:31/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 8420
جار خوێنراوهتهوه