ڤیدیۆ: دوو هاوسه‌ر له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنان سه‌رقاڵی تۆماركردنی وێنه‌ی هاوسه‌رگیری بوون
وێستگە ستایل-
دوو هاوسه‌ر له لوبنان له‌كاتی وێنه‌گرتنی خۆشترین ڕۆژی ته‌مه‌نیان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ڕویدا و خۆشبه‌ختانه هه‌ردوكیان سه‌لامه‌تن و دوای كۆتای هاتنی دۆخه‌كه وێنه‌یه‌كیان له‌هه‌مان ئه‌و شوێنه تۆماركرد كه پێشترتیایدا بوون.
سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه كه زیاتر لە چوار هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش گیانیان لەدەستداوە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی لوبنان باسیان له‌وه كردوه كه دوو هه‌زار و 700 تۆن له مادده‌ی "نیتراتی ئامۆنیۆم" له كۆگایه‌كدا ته‌قییوه‌ته‌وه، دەشڵێن کە تەقینەوەکە لەکاتی له‌حیمكردنی ده‌ره‌چه‌یه‌كی بچوك لە شوێنی هەڵگرتنی ئەو تەقەمەنییانە روویداوە و کاری لەحیمکردنەکە بۆ ئەوە بووە لەو دەرەچە بچوکەوە ماددە تەقێنەرەکە دزە نەکات یان دەستی بۆ نەبرێت.
PM:11:49:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 7332
جار خوێنراوه‌ته‌وه