ڤیدیۆ: خانمێك دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت له ماڵه‌كه‌یدا پیانۆ ده‌ژه‌نێت
وێستگە ستایل-
چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له فه‌یسبووك ڤیدیۆی خانمێكی بیانی به‌ته‌مه‌نیان بڵاوكردۆته‌وه كه له به‌یروت نیشته‌جێیه ئامێری پیانۆ ده‌ژه‌نێت دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ڕویدا و به‌هۆیه‌وه شوقه‌كه‌ی وێران بووه.
سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه كه زیاتر لە چوار هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش گیانیان لەدەستداوە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی لوبنان باسیان له‌وه كردوه كه دوو هه‌زار و 700 تۆن له مادده‌ی "نیتراتی ئامۆنیۆم" له كۆگایه‌كدا ته‌قییوه‌ته‌وه، دەشڵێن کە تەقینەوەکە لەکاتی له‌حیمكردنی ده‌ره‌چه‌یه‌كی بچوك لە شوێنی هەڵگرتنی ئەو تەقەمەنییانە روویداوە و کاری لەحیمکردنەکە بۆ ئەوە بووە لەو دەرەچە بچوکەوە ماددە تەقێنەرەکە دزە نەکات یان دەستی بۆ نەبرێت.
PM:08:36:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2256
جار خوێنراوه‌ته‌وه