هەفتەی شیرپێدانی سروشتی چیە؟
وێستگە ستایل-
هەمو ساڵێک ١ تا ٧ ی مانگی هەشت بە هەفتەی شیرپێدانی_سروشتی دەست نیشان کراوە، کە ساڵانە بۆ ماوەی هەفتەیەک رێکخراوی تەندروستی جیهانی و چەند رێکخراوێکی تر پێ ی هەڵدەستن و لە زۆربەی وڵاتان چلااکی و کۆڕ و کۆبوونەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت بۆ هاندانی دایکان لەسەر شیرپێدانی سروشتی و پێدانی زانیاری لەو بارەوە.
شیرپێدانی سروشتی سودی زۆر زۆرە و منداڵ دەپارێزی لە هەندێ نەخۆشی کوشندەی وەکو هەوکردنی سییەکان و سکچون کە ساڵانە چەندان منداڵ بەهۆیەوە گیان لە دەست دەدەن ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە شیری دایک خۆراکی تەواو بۆ منداڵ دابین دەکات یارمەتی گەشە و تەندروستی منداڵ دەدات.
د.سۆران صابر
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان
PM:09:43:03/08/2020
ئهم بابهته 2216
جار خوێنراوهتهوه