دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌ی..نازدار چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ نازدار له‌ڕێی هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه دێت كه له ماوه‌ی ڕابردودا له‌سه‌ر ئه‌م دوو هاوسه‌ره له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه و باس له‌وه ده‌كرا كه له یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه و له پرۆگرامێكدا نازدار وه‌ڵامی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه كه جیانه‌بونه‌ته‌وه و ئه‌مجاره‌ش به وێنه ئه‌وه‌ی پیشانی هه‌واداره‌كانیدا.
نازدار لە ساڵی 1987 لە ناوچەی جەزیری بۆتان لەدایکبووە لەتەمەنی شەش ساڵیەوە لەگەل بنەماڵەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، لەگەل هونەرمەندی ناسراوی شاری دهۆک رابین هاوسەرگیری کردووە.
PM:08:56:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 18296
جار خوێنراوه‌ته‌وه