توێژینه‌وه‌یه‌ك: %99 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی كۆرۆنا ده‌بن و ته‌مه‌نیان خوار 50 ساڵه بێ وه‌رگرتنی ئۆكسجین چاك ده‌بنه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشی كۆرۆنا بوون و ته‌مه‌نیان خوار 50 ساڵ بووه له كۆریای باشوور بێ ئه‌وه‌ی ئۆكسجین به‌كاربهێنرێت بۆیان چاكبونه‌ته‌وه، و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كۆتا ژماره‌ی زانستی پزیشكی كۆری بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای كۆری بۆ زانستی پزیشكی بڵاویده‌كاته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له سه‌نته‌ری پزیشكی كۆری ئه‌نجامدراوه و تیایدا 3.060 كه‌س به‌شداریان كردوه كه توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و چاره‌سه‌ریان له 55 نه‌خۆشخانه‌ی وڵاته‌كه وه‌رگرتوه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی %1.2 له توشبووه‌كان كه ته‌مه‌نیان كه‌متر له 50 ساڵ بووه پێویستیان به وه‌رگرتنی ئۆكسجین و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بووه له به‌رامبه‌ردا %17.3 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵ بووه ئۆكسجینی ده‌ستكردیان بۆ به‌كارهێندراوه.
مردن له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 50 ساڵ بووه نه‌بووه و له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كه‌سی توشبوو مه‌ترسی مردن زیاتر بووه.
PM:06:21:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2968
جار خوێنراوه‌ته‌وه