‌ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ توندی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن

وێستگە ستایل-


بۆی هەیە هەموو کەسێکی ساغ گەنج یان پیر کە هیچ نەخۆشییەکی نییە بە تووندی تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس ببێت بەڵام هەندێک هۆکاری ترسناکی هەیە کە زیاتر دەبنە هۆی ئەوەی کە بەتووندی تووشی پەتای کۆرۆنا ببن، دكتۆر هیوا پسپۆری هەناو له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ زۆر به‌ توندی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.

1- لەوانە بەتەمەنەکان و بەساڵاچووان.
2- ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک
- شەکرە
- نەخۆشیەکانی دڵ
- بەرزی پەستانی خوێن
- نەخۆشی درێژخایەنی سیەکان وەک ڕەبۆ
- شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی خوێن
 - نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە

3-  قەلەوی
4- جگەرەکێشان
5-  پیاوان بەشێوەیەکی گشتی زیاتر بە تووندی تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس دەبن.
6- هۆکاری بۆماوەیی کە تێبینی کراوە پەیوەندی بە جیناتەوە هەیە (ئەوانەی گروپی خوێنی A) زیاتر تووشی لەکارکەوتنی هەناسەدان دەبن، هەروەها دەبینی لە نێو خێزانێک دا مردن زۆرترە لە چاو خێزانێکی تر.
7-  ئەوانەی کە ڕێژەی (RNA) ڤایرۆسی کۆرۆنایان زیاترە لە سامپلانەی کە وەردەگیرێت لە لووت و قوڕگ یان رێڕەوی هەناسەیان توندتر تووشی دەبن لەچاو ئەوانەی کە ڕێژەی ڤایرۆسەکەیان کەمترە.


PM:06:38:02/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 9884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌