سوودی قه‌تره‌ی سه‌لاین له‌دژی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك هه‌موو ڤایرۆسه‌كانی تری به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه له‌ڕێگه‌ی په‌رده‌ی ناوه‌وه‌ی لووت هێرشی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن و بڵاو ده‌بنه‌وه‌و نیشانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ڕه‌وه‌ند پزیشكی پسپۆری قورگ لووت گوێ سوودی قه‌تره‌ی سه‌لاین له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوون ده‌كاته‌وه.
لووت چ رۆڵێكی هه‌یه‌له‌به‌رگری جه‌سته؟
ناوپۆشی لووت رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌به‌رگری سروشتی (Innate Immunity) جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌په‌رده‌ی ناوه‌وه‌ی لووت (Mucosa) به‌به‌رگری سه‌ره‌تایی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌داده‌نرێت بۆ نموونه له كاتی هه‌وا هه‌ڵمژین جۆره‌ها به‌كتریا و ڤایرۆس هێرش ده‌كه‌ن و له‌وێوه ئاوی لووت داوی ده‌دات ده‌یگوازێته‌وه بۆ نێو گه‌ده‌و له‌ناو ده‌چێت.
چۆن بتوانم ته‌ندروستی لووت بپارێزم؟
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیه هه‌ستیاریه‌كانی لووتیان هه‌یه خۆیان له‌سه‌رچاوه‌كان بپارێزن وه‌ك بۆن و تۆز و خۆل كه‌ده‌بنه‌هۆكاری وشك بوونی په‌رده‌ی نێو لووت، دووهه‌م به‌پۆشینی ماسك دیسان ته‌ندروستی لووت ده‌پارێزیت بە نەهێشنی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ و به‌رگری به‌هێزتر ده‌كه‌یت.
قه‌تره‌ی سه‌لاین بۆخۆپارێزی له‌كۆرۆنا به‌كار دێت؟
رۆژنامه‌ی جامای ئه‌مه‌ریكی به‌شی قورگ و لووت و گوێ له‌نوێترین توێژینه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه كه‌قه‌تره‌ی سه‌لاین جۆری هایپه‌رتۆنیك زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر لاواز كردنی تووشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌جۆرێك كه‌ته‌ندروستی په‌رده‌ی نێو لووت به‌هێز ده‌كات به‌هێشتنه‌وه‌ی شێداری و باشتر كاركردنی شانه‌كان.
لە هەمان کات لە کاتی تووشبون بە کۆرۆنا سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە بە بەکارهێنانی قەترەی سەلاین یارمەتی نەخۆش دەدات لە زوو چاکبوونەوە.
قه‌تره‌ی سه‌لاین له‌چی پێكهاتووه؟
خوێ و ئاو به‌ڕێژه‌یه‌ك كه‌نزیكه له‌خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆیه ناكرێ خۆمان بتوانین ئاماده‌ی بكه‌ین، وه دوو جۆری هه‌یه ئایزۆتۆنیك و هایپه‌رتۆنیك، وەک هەموو دەرمانێک زیانی لاوه‌كی هه‌یه گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن به‌كار بێت ئه‌میش بریتین له‌سوتانه‌وه، لووت گیران، و وشك بوون.
PM:03:35:25/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2812
جار خوێنراوه‌ته‌وه