‌فەرەنسا 9 ملیار دۆلار دەبەخشێتە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکەی

وێستگە ستایل-



سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا جان کاستێکس دەڵێت فەرەنسا لەپای ئەو کارە گەورەیەی لەماوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا کە کارمەندانی کەرتی تەندروستی ئەنجامیاندا ٩ ملیار دۆلار تەرخاندەکات وەک پاداشت بۆ سەرجەم کارمەندانی تەندروستی لە فەرەنسا.

لە رۆژی دوو شەممەدا کاستێکس و وەزیری تەندروستی ئۆلیڤەر ڤێران و نوێنەری یەکێتی بازرگانان لە پاریس بەڵێننامەیەکیان ئیمزاکرد بۆ سەرفکردنی ئەو برە پارەیە.

لەمانگی چواردا حکومەتی فەرەنسا بریاریدا وەک پاداشتێک لەبەرامبەر خزمەتکردنی نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەر کارمەندێکی تەندروستی بری ١،٦٣٤ دۆلار یان پێبدات. هروەها ستافی نەخۆشخانە ٥٤٤ دۆلار و ئەوانەی راستەخۆ مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکاندا دەکەن بری ١،٦٣٤ دۆلاریان پێدەدرێت.

لە بریاری نوێدا هاتووە کە ئەو کارمەندەکانی تر کە لەبواری تەندروستیدا کارناکەن بەهەمان شێوە بری ٢٠٨ دۆلار پاداشت دەکرێن بۆ مانگێک.

لەکۆتایی قسەکانیدا کاستێکس دەڵێت" کەس گومانی لەوە نییە کە ئەمە کاتێکی مێژووییە بۆ سیستەمی چاودێری تەندروستیمان،هەروەها ئەو پارەیەی دەدرێت بە کارمەندەکان لەپای ئەوەیە کە ئەوان لە ریزی پێشەوەی ئەم جەنگەیەدان کەلەپێشووتردا بوونی نەبووە و توانیویانە لەگەڵ ئەم نەخۆشیە ترسناکەدا ئارامبگرن و بەردەوام بن لە خزمەتکردن.

س: كۆڤید به‌ كوردی


PM:10:20:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌