خانمه هونه‌رمه‌ندێك: خانمان گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردووم
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری" ئه‌میره فه‌تحی" به دواین لێدوانه‌كانی بۆته جێگه‌ی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و باس له‌وه ده‌كات دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی كه له" جێم" گرتویه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی پێكراوه.
ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده هاوشێوه‌ی هاوپیشه‌كانی باس له‌وه ده‌كات كه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆی و هاوڕێیه‌كی كه ڕاهێنه‌ریه‌تی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له فه‌یسبووك گێچه‌ڵی پێكراوه و ئه‌میره ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی منی توشی شۆك كرد ئه‌وه‌بوو خانمان پێش پیاوان قسه‌یان پێ وتم و گێچه‌ڵیان پێ‌كردم"
ئه‌میره ده‌شڵێت" نهم ده‌ویست باس له‌م بابه‌ته بكه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه گێچه‌ڵكردن به وشه هیچی كه‌متر نییه له گێچه‌ڵكردن به ڕه‌فتار و ئه‌وه‌ی من بینیم خانمان گێچه‌ڵیان پێ‌كردم له گروپێكی تایبه‌ت به خانمانه‌وه"
له ئێستادا بابه‌تی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆته باسی گه‌رمی كۆمه‌ڵگه‌ی میسری ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت گه‌نجێك له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له میسر گێچه‌ڵی سێكسی به زیاتر له 100 كچ كردوه.
PM:06:31:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 7548
جار خوێنراوهتهوه