دایكان و باوكان ئاگاداری ئه‌م حاڵه‌ته‌بن
وێستگە ستایل-
هەندێكجار منداڵی ساوا سنگی ده‌ئاوسێت وە هەندێكجار دەرداوی لێ دێتە دەرێ هەر وەکو شیـر، دكتۆر ئاكۆ پزیشکی تایبەتی نەخۆشیەکانی مناڵان و گەشەی مناڵان و هەرزەکاران ڕونكردنه‌وه و زانیاری گرنگ به دایكان و باوكان ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته.
دكتۆر ئاكۆ ده‌ڵێت" هۆکاری ئەم حاڵەتە ئەوەیە کە هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە دایکەکەوە بە رێژه‌یه‌کی زۆر دەچێت بۆ منداڵەکە ئەمەش دەبێتە هۆی رژانی هۆرمۆنی پرۆلاکتین کە دەبێتە هۆی گەورە بوونی سنگی منداڵەکەو دروست بوونی شیر.
ده‌شڵێت" ئەم حاڵەتە چارەسەری ناوێت لە ماوەی چەند هەفتەێک بۆ چەند مانگێکدا باش دەبێت بەڵام بە هیچ شێوەێک هەوڵ مەدەن بە دەست بیگوشن تا دەرداوەکەی بێتە دەرەوە چونگە ئەو کارە دەبێتە هۆی هەوکردنی سنگی منداڵەکە و ئازار و خراپ بوونی باری تەندروستی منداڵەکە."
PM:06:26:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3640
جار خوێنراوه‌ته‌وه