نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تام %٥٠ هۆکاری كۆرۆنایه
وێستگە ستایل-
یه‌كه‌م جار كاتێك له وڵاتی چین كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا نیشانه سه‌ره‌كیه‌كان پێكهاتبوون له تایه‌كی به‌رز، كۆكه‌ی وشك، و هه‌ناسه ته‌نگی،به‌ڵام دواتر كه بووه په‌تا هه‌موو جیهانی گرته‌وه نیشانه‌ی نوێ ده‌ركه‌وتن له شوێنی جیاجیا. بۆ نموونه نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تام، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ڕه‌وه‌ند پسپۆری نەخۆشیەکانی قوڕگ، لووت، و گوێ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نه‌مانی هه‌ستی تامكردن و بۆنكردن به توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" پێویسته بیزانین:
زیاد له ٢٠٠ جۆر ڤایرۆس هۆکارن کە تووشی مرۆڤ ده‌بن به‌تایبه‌تی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت، بەجۆرێک هه‌ڵئاوسان رووده‌دات و ده‌بێته هۆی نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تام و له هه‌موویان باوتر په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزایه كه ڕاهاتووین له نیشانه‌كان.
به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه، كه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ترسی تووشبون بە کۆرۆنای لەسەرە؟
زانایان دوای توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له سه‌رنه‌مانی هه‌ست و بۆن له نێو نه‌خۆشانی كۆرۆنا له وڵاتانی چین، ئیسپانیا، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ده‌رئه‌نجام گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك كه پێشتر تووشی هیچ حاڵه‌تێكی هه‌وكردن نه‌بووبێ یاخود لووت گیران و هه‌ستی به نه‌مانی بۆن و تام كردن كرد له ناكاو، پێویسته گومانی كۆرۆنای لێبكرێت.
بۆیه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتمانیی به‌ریتانی و سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كان ئه‌م نیشانه‌یان زیاد كرد له‌سه‌ر لیستی كۆرۆنا.
دوای تووشبونی یئه‌م حاله‌ته چی بكه‌م؟
ئه‌گه‌ر نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تام كردنت له‌ناكاوه، لووت گیرانت نیه، پێشتر هیچ نه‌خۆشیه‌كی قورگ و لووتت نه‌بووه، ئه‌وا پێویسته پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌یت.
له حاڵه‌تێك پشكنین نه‌كه‌یت، پێویسته خۆت كه‌ره‌نتین بكه‌یت و به‌ركه‌وتنت له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته.
هیچ چارەسەرێک هەیە؟
تەنها چارەسەر کە بتوانی خۆت بەکاریبێنی، قەترەی ئاوی سەلاینە ڕۆژانە دەتوانی بەکاربێنی، ئەوەیتر پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر بێت.
ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند ده‌خایه‌نێ؟
به پێی توێژینه‌وه‌كان تا ئێستا دوو جۆر نه‌خۆش هه‌ن جۆرێكیان دوای مانگێك هه‌ستی بۆن و تام ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام هه‌ندێك نه‌خۆش ئه‌م جاره تووشی گۆڕانێك ده‌بن له جیاوازی بۆنه‌كان واته بۆ نموونه هه‌ست به بۆنی ناخۆش ده‌كه‌ن، جۆری دووه‌م كه ڕێژه‌كه‌ی كه‌مه له‌وانه‌یه تاهه‌تایی بێت
شیكردنه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌م حاله‌ته چیه؟
تا ئێستا توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و زانایان ناویان ناوهCleft Syndrome ئه‌ویش كاتێك به‌رگری جه‌سته شه‌ڕی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ماره خانه‌كانی لووت ده‌بێت و زۆر جار به‌جۆرێك تێك ده‌شكێت كه چاكبوونه‌وه‌ی درێژخایه‌نه.
نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تام واتا نه‌مانی چێژ له‌ژیان، بۆیه خۆ پاراستن و پۆشینی ده‌مامك تاكه ڕێگایا بمانپارێزێ.
AM:12:10:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3624
جار خوێنراوه‌ته‌وه