به‌وێنه.. هاوسه‌ری جۆن تراڤۆلتا به شێرپه‌نجه كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی" جۆن تراڤۆلتا" هه‌واڵی مردنی "كیلی بریستۆن" ی هاوسه‌ری له ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا بڵاوكرده‌وه دوای جه‌نگین له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ.
تراڤۆڵتا له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام نوسیویه‌تی" به دڵێكی پڕ له ئازاره‌وه هه‌واڵی مردنی هاوسه‌ره جوانه‌كه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نم دوای ئه‌وه‌ی له جه‌نگ كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دۆڕا و زۆر ئازایانه ده‌جه‌نگی"
ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی 28 ساڵه هاوسه‌رن و دووه‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری تراڤۆلتایه و خاوه‌نی 3 منداڵن و بریستۆن له ماوه‌ی كاركردنی له چه‌ندین فیلم و درامادا ده‌ركه‌وتووه و له چه‌ندین كاردا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بوه.
PM:09:01:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3612
جار خوێنراوه‌ته‌وه