به‌وێنه.. هه‌ركات چویته ئه‌م هۆتێله له فنجانی زێڕدا قاوه ده‌خۆیته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌و میوانانه‌ی ڕوده‌كه‌نه هۆتێلی" دۆلتشی هانوی گۆلدن لایك" له هانوی له فنجانی ڕوپۆشكراو به زێڕ قاوه‌یه‌ك ده‌خۆنه‌وه و له بانیۆی داپۆشراو به كانزای زێڕدا خۆیان خۆیان ده‌شۆن.
یه‌كه‌م هۆتێل كه كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كانی به زێڕ ڕوپۆش كرابێت له "هانوی" پایته‌ختی مالیزیا كرایه‌وه ، تێچووی ئه‌م هۆتێله 200 ملیۆن دۆلار بووه و ته‌واوی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كان به زێڕی عه‌یاره 24 داپۆشراوه و ته‌نانه‌ت حه‌وزی ده‌ست شۆردن و توالێتیش به زێڕ ڕووكه‌ش كراون.
تێچووی مانه‌وه‌ی شه‌وێك له‌م هۆتێله 250 دۆلاره، خاوه‌نه‌كانی ئه‌م هۆتێله باس له‌وه ده‌كه‌ن پرۆژه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌سه‌ر سیستمی گه‌شتكردن له جیهاندا درا.
PM:08:48:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2392
جار خوێنراوه‌ته‌وه