‌زۆرخواردنی ئیندۆمی مه‌ترسی توشبوون به‌ دوو جۆری شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات

وێستگە ستایل-


ئیندۆمی خواردنێکی خۆش و بەتامە، لەلای زۆرێک لە منداڵان بۆتە خووێک، ئامادەکردنی زۆر ئاسانە بەڵام کەمترین بەها خۆراکیە سودبەخشەکانی تێدایە و زۆرترین زیانی هەیە، دكتۆر نه‌جات پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا زیانه‌كانی ئه‌م خواردنه‌ خێرایه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

1- ئیندۆمی ڕێژەیەکی زۆری چەوری و کالۆری و سۆدیۆمی تێدایە، هەروەها ڕێژەکی زۆر لە ڕەنگە دەستکردەکان و ماددە پارێزەرەکان، کە لێرەوە ترسناکی و کاریگەریەکانی لەسەر تەندروستی دەردەکەوێت، کەدەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش بەهۆی زۆری چەوری تێیدا.

2- زیان گەیاندن بە کۆئەندامی دەمار، ئیندۆمی خوێی مۆنۆسۆدیۆمی گلوتامێیت monosodium glutamateی تێدایە کە تام دەدات بە ئیندۆمییەکە بەڵام بە ترسناکترین ماددە دادەنرێت کە دەبێتە هۆی:-
- شیبونه‌وه‌ی‌ بوونی خانەکانی مێشک
-کزبوون و بێ هێزکردنی توانای بیرکردنەوە و تەرکیز کردن
-پەیوەندی هەیە بە هەندێ نەخۆشی لەرزین و ئەلزەهایمەر

3- زیان بە جگەر دەگەیەنێت، ئیندۆمی ماددەی پرۆپیلین گلایکۆل propylene glycolتێدایە کە بۆ هێشتنەوەی شێی ئیندۆمیەکە بەکاردێت بەڵام زیان بە جگەر و گورچیلە و دڵ دەگەیەنێت.

4- دەبێتە هۆی شێرپەنجە، بە بەردەوامی خواردنی ئیندۆمی پەیوەندی هەیە بە شێرپەنجەی مێشک و سیەکان.

5- کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی دەروونی، ئەوانەی زۆر ئیندۆمی دەخۆن زیاتر تووشی کاردانەوەی توندو شڵەژان و دڵەڕاوکێ دەبن.

6- سەر ئێشە، ئەوانەی ئیندۆمی زۆر دەخۆن تووشی سەرئێشەی بەدەوام دەبن ئەوەش بەهۆی زۆری چەوری و ماددە پارێزەرەکان تێیاندا.

7-بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن.

8- زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت، لەبەر زۆری خۆیەکانی وەک سۆدیۆم و ماددە دروستکراوەکانی وەک ڕەنگەکان تیایاندا.

9- بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن،لەبەر بوونی زۆر خوێی سۆدیۆم و چەوریەکان، ئەوەش کار دەکاتە سەر لولەکانی خوێن و دڵ.

10- ڕشانەوە و سک ئێشەی بەردەوام لە منداڵان.


PM:08:32:13/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌