توێژینه‌وه‌یه‌ك: به‌رگری جه‌سته دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها چه‌ند مانگێكه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕه‌نگه وه‌ك ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا و په‌تای زستانه توشی مرۆڤ ببێت به‌شێوه‌یه‌كی ساڵانه و كاتێك كه‌سێك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له جه‌سته‌یدا به‌رگری ته‌واو دژی ئه‌م ڤایرۆسه دروست نابێت.
زاناكان له " كینگ كۆلیج" له له‌نده‌ن توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌ی 90 نه‌خۆش و كارمه‌ند ئه‌نجامدا كه له كه‌رتی ته‌ندروستی كارده‌كه‌ن " Guys and St Thomas " تایبه‌ت به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی نیشتیمانی به‌ریتانیا.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه له جه‌سته‌ی كه‌سی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته دژه ته‌نه‌كان به‌رزن و دوای ئه‌وه ڕێژه‌ی دژه‌ته‌نه‌كان داده‌به‌زێت و كه‌مده‌بێته‌وه و دوای چه‌ند مانگێك نامێنێت یان زۆر كه‌مده‌بێته‌وه به‌ڵام جه‌سته تاڕادده‌یه‌ك به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه تیایدا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م ده‌رئه‌نجامه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نانه‌ت له‌كاتی دروستكردنی پێكوته‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویسته ساڵانه پێكوته‌كه نوێ بكرێته‌وه .
PM:08:22:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه