وێنه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ژماره 12 ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری" غاده عه‌بدولره‌زاق" وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره نوێكه‌ی به‌ناوی" هه‌یسه‌م زنیتا"به‌ڕێوبه‌ری درامای مانگی ڕه‌مه‌زانی پێشووی"سلطانه المعز" له ماوه‌ی پشووی هاوینه‌یان بڵاوكرده‌وه.
مانگی 5 ی ئه‌مساڵ ئه‌م خانمه ئاشكرای كرد هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌یسه‌م كردوه و ته‌نها ئاهه‌نگێكی سادده‌یان ساز كرد به ئاماده‌بوونی كه‌سوكار و هاوڕێكانیان، ساڵی 2013 دوای ئه‌وه‌ی غاده و هه‌یسه‌م له درامای" "حكایه حیاه" به‌یه‌كه‌وه كاریان كردوه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه له نێوانیاندا به‌ڵام له‌و كاته‌دا غاده ئه‌م هه‌واڵه‌ی به درۆ خسته‌وه.
ئه‌م خانمه پێشتر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه 11 جار هاوسه‌رگیری كردوه و یه‌كه‌مجار له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی كچێكه له هاوسه‌ری یه‌كه‌می به‌ناوی" ڕۆتانا" و چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی بچووكتر له ته‌مه‌نی خۆی هاوسه‌رگیری كردوه.
PM:04:38:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 18020
جار خوێنراوه‌ته‌وه