ده‌رون گێژه‌ن: چەمانەوە و بە کۆیلە کردنی مرۆڤ پێچەوانەی ھەموو پێوەر و رێسا و یاساکانی مرۆڤایەتییە
وێستگە ستایل-
ده‌ركه‌وتنی موریده‌كانی ته‌ریقه‌تی قادری له دوای مردنی ڕێبه‌ره‌كه‌یان" شێخ محمدی كه‌سنه‌زان" قسه و باسی جیاوازی له‌سه‌ر كرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
كوڕه ڕاگه‌یاندنكار ده‌رون گێژه‌ن له‌ڕێی پۆستێك له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی" چەمانەوە و بە کۆیلە کردنی مرۆڤ پێچەوانەی ھەموو پێوەر و رێسا و یاساکانی مرۆڤایەتییە"
ئه‌و ده‌ڵێت" بەشێک لە مرۆڤەکان خۆ چەمانەوە لە ناخیاندایە، بەڵام ئەوە ئیشی رێبەرە گەورەو سەنگینەکانە پشتی کەم عەقڵییان راستکاتەوە"
ده‌شڵێت" نەوشیروان مستەفا لە کتێبی (بەدەم ڕێگاوە گوڵ‌چنین) دا بەشێکی زۆری کتێبەکەی تایبەت کردووە بەم باسە، ئەو دەڵێت: ئەوانە بەناوی ئازادی تاکەوە بەرگری لە سیستمی دەرەبەگایەتی دەکەن."
ده‌رون ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات لە کتێبی ژیاننامەکەی دکتۆر مستەفا زەڵمی بەناوی (کاروانی ژیانم) زۆر بەوردی باس لە مەترسی ئەم دەرەبەگانە دەکات.
ده‌رون گێژه‌ن پێشكه‌شكاری پرۆگرامی "ده‌رون و دیارده" یه له كه‌ناڵی كوردستان 24 ه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ك ڕاگه‌یاندنكار كارده‌كات.
PM:06:30:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2780
جار خوێنراوه‌ته‌وه