کۆرۆنا یەکسان نیە بە مردن
وێستگە ستایل-
تا بکرێت خۆتان بپارێزن بۆ ئەوەی تووشی کۆڕۆنا نەبن، خۆ ئەگەر دوای خوپارێزیش تووش بویت هیوا لەدەست مەدە بەڵکو بە ورەیەکی بەرزەوە چارەسەر وەرگرە و ڕێنماییە پزیشکیەکان جێبەجێ بکە، دكتۆر داهات پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی ده‌ڵێت"تا خودای گەورە بوونی هەبێ کەواتە هیوای چاک بونەوەی و هیوای ژیان زۆرە."
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كانی كه ته‌مه‌نی 60 ساڵ بووه و ئاواره بووه و نەخۆشی شەکرەی هەبووه و کۆنتڕۆڵ نەبووه ، لەسەدا ۷٥ی سیەکانی هەوکردنی هه‌بووه (واتە تەنها ۱/٤ی سیەکانی ئیشیكردوه)، دوای مانەوە لە خەستەخانە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ و وەرگرتنی چارەسەرە سەرەتاییەکان سوپاس بۆ خوا بەتەندروستیەکی باشەوە ڕۆیشتۆته‌وە ماڵەوە.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" تکایه خۆتان بپارێزن، ماسک و دەستکێش بەکاربێنن. ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەکو شەکرە و زەخت و نەخۆشی دڵ و گورچیلە، کەسانی بەساڵاچوو، کەسانی قەڵەو و جگەرەکێش پێویستە هەر لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆڕۆنا زوو پشکنین بکەن و چارەسەری پێویست وەرگرن پێش ئەوەی هەوکردنەکەیان لێ سەخت بێت."
AM:12:22:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوه‌ته‌وه