كۆرۆنا و هه‌وا.. زاناكان مه‌ترسییه‌كی نوێیان ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
گۆڤاری" نیویۆرك تایمز" ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه كۆمه‌ڵێك له پزیشكه‌كان كه پێشتر باسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان كردوه له هه‌واوه بۆ مرۆڤ ده‌گوێزرێته‌وه داوای ئه‌وه له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كه‌ن به داتاكانیدا بچێته‌وه.
پێشتر ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باسی له‌وه كردوه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێژ پرژه و وردیله‌كانی پژمین و كۆكه و قسه‌كردنی كه‌سی توشبوو له هه‌واوه بۆ كه‌سێكی ته‌ندروست ده‌گوێزرێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی دووری نێوان دوو كه‌سه‌كه له 3 مه‌تر زیاتر نه‌بێت.
به‌ڵام ئێستا 239 زانا له 32 وڵاتی جیاوازه‌وه داوای كۆنگره‌یه‌كی كراوه ده‌كه‌ن له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی ئةوة بخاته ڕوو كه ئه‌م ڤایرۆسه له هه‌واوه ده‌گوازرێته‌وه و توانای توشكردنی مرۆڤی هه‌یه و ڤایرۆسه‌كه زۆر خێراش ده‌گوازرێته‌وه.
به‌ڵام تا ئێستا ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌م زانایانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و متمانه‌ی به‌وه نییه گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌و شێوه‌یه بێت.
PM:08:53:06/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3872
جار خوێنراوه‌ته‌وه