جۆرێك تاعون هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی ده‌كات
وێستگە ستایل-
حكومه‌تی چین ئاشكرای كرد كه جۆرێك نه‌خۆشی تاعون له ناوچه‌ی مه‌نگۆلیا له باكوری چین بڵاوبۆته‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ببێته په‌تایه‌كی جیهانی هه‌ڕه‌شه له جیهان بكات هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزای به‌راز.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له شاری "بیان نور" له مه‌نگۆلیا توشبووی نه‌خۆشی تاعوون له ناوچه‌كه‌یان هه‌یه و له ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه و دۆخی ته‌ندروستی جێگیره و داواكراوه له‌و ناوچه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاژه‌ڵی خشۆك نه‌خۆن .
Bubonic plague جۆرێكی تاعونه له ئاژه‌ڵی كرتێنه‌ری "مشك و جرج و كێچ "ه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوێزرێته‌وه و هۆكاره بۆ مردنی سێ به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ده‌بن ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرن.
ئه‌م جۆره‌ی تاعوون مرۆڤ توشی هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن و ڕژێنه لیمفاویه‌كان و زراو ده‌بێت وتا و ئازاری سه‌ر و له‌رزین و ئازاری لیمفه ڕژێنه‌كانی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
PM:07:35:06/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوه‌ته‌وه