هۆشداری له جۆرێك ئه‌میبا ده‌درێت كه مێشكی مرۆڤ ده‌خوات
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له فلۆریدا هۆشداریان له توشبوونی كه‌سێكدا به جۆرێك له ئه‌میبیای ده‌گمه‌ن كه بكوژه و مێشكی كه‌سی توشبوو ده‌خوات و له‌ناوی ده‌بات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی فلۆریدا ئاشكرای كردوه كه‌سێك له ناوچه‌ی" هیلزبره" توشی ڤایرۆسی (Naegleria fowleri ) بووه و ئه‌مه جۆرێك ئه‌میبایه كه له‌ڕێی ئاوی پیسه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه و هێرش ده‌كاته سه‌ر مێشك و ده‌ماغ و له‌ڕێی لوته‌وه ده‌چێته ناو جه‌سته‌وه.
ئه‌م جۆره ئه‌میبا ده‌گمه‌نه جۆرێكی ده‌گمه‌نی ئه‌میبایه كه هۆكاری توشبوونه به هه‌وكردنی په‌رده‌كانی مێشك و (PAM) كه شانه‌كانی مێشك له‌ناو ده‌بات و زۆرجار بكوژ ده‌بێت.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئاستی ئاو داده‌به‌زێت و به‌هۆیه‌وه ئه‌م نه‌خۆشییه بڵاوده‌بێته‌وه له ڕوبار و كانیاوه‌كان و له ئێستادا له چه‌ند ویلایه‌تێكی باشوری ئه‌مه‌ریكا ئه‌م نه‌خۆشییه زۆر باوه.
داواش ده‌كرێت هه‌ر كه‌سێك دوای مه‌له‌كردن له چه‌م و ڕوباره‌كان توشی ئازاری سه‌ر و دڵتێكهه‌ڵاتن و شڵه‌ژان و ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌كانی مل و له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی و سه‌رگێژ خواردن ببێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكات چونكه دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان نه‌خۆشییه‌كه زیاتر مه‌ترسیدار ده‌بێت.
PM:07:13:06/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه