وه‌سیه‌ته‌كه‌ی رجا‌ء جداوی پێش مردنی به كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری رجا‌ء جداوی ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و بۆ چاره‌سه‌ر گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی " الإسماعیلیه" تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام دوای هه‌وڵی زۆری پزیشكه‌كان و چه‌ند جارێك به‌كارهێنانی پلازما بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
له ماوه‌ی توشبوونی به ڤایرۆسه‌كه ئه‌م خانمه به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌شداری پرۆگرامێكی ته‌له‌فیزۆنی كرد و وه‌سیه‌تی بۆ میسریه‌كان كرد كه ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌م تێی كه‌وتووه.
رجا‌ء جداوی له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی " أبو خلیفه" دوای 45 ڕۆژ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ كۆچی دوایكرد.
PM:09:00:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5476
جار خوێنراوه‌ته‌وه