8 زانیاری نوێ لهسهر دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان
وێستگە ستایل-
ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا له كوردستان ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیاد بوندایه، دكتۆر یاداشت كۆمهڵێك زانیاری نوێ لهسهر دۆخی ئێستای كوردستان لهبارهی ڤایرۆسی كۆرۆنا لهم بابهتهدا باس دهكات.
1- لەگەڵ زۆربوونی تووشبووانی کۆرۆنا، ڕێژەی چاک بووانیش تادێت زۆرتر دەبێت.
2- تا ئێستا ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەست نییە، بەڵام چەند وڵاتێک لەکۆتا قۆناغەکانی تاقیکردنەوەدان و پێشبینی دەکرێت لەوەرزی پایزدا بەرهەمی بێنن.
3- پێشبینی دەکرێت زۆربەمان تووش دەبین و زۆربەشمان وەک پەتایەکی ئاسایی تێی دەپەڕێنین، تووشبوونمان تەنها پەیوەندی بەکاتەوە هەیە، بەڵام ئهگەر ساڵێکی تر یان پاش دۆزینەوە ڤاکسین یاخود کاتێک چارەخانەکانمان قەڵەباڵغییان لەسەر کەمدەبێتەوە نەخۆشییەکە بگرین، ئەگەری چاکبوونەوەمان باشتر و زووتر دەبێت.
4-نزیک بە دوو هەفتەیە خۆپارێزی و پابەند بوونی هاوڵاتییان بەڕێنماییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لەپێشتر باشترە، بەڵام ئهگەر ئەم پابەندبوونەی ئێستامان لەپێشتردا بکردایە، ژمارەی تووشبوو و مردنمان کەمتردەبوو.
5- نەخۆشخانەکان ئێستا یەک لەمەترسیدارتین شوێنەکانن بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا، هەربۆیە هاوڵاتیان بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت باشترە سەردان نەکەن و لەماڵ بمێننەوە. بۆ حاڵەتی مامنەوەندیش پەیوەندی بە ۱۲۲ یان پزیشکێکی ناسیاویانە بکەن.
6- لەسلێمانی بڕیاردراوە مزگەوت و کافێکان داخرێن بەمەبستی ڕێگری کردن لە تووشبوون، بەڵام تا ئێستاش نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا بەپێی خۆی لەشارەکانی تر و ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێتە ناو سلێمانی بۆ چارەسەر.
7-زۆربەی ئەو چارەسەرانەی لەپرۆتۆکۆڵی وڵاتە پێشکەوتووەکاندا بۆ نەخۆشییەکە بەکاردێت، لێرەش بەردەستە و بەکاردێت.
8- تێپەڕاندنی دۆخەکە بەکەمترین زیان، بەندە بە ئاستی پابەندبوونی هەموومانەوە. تا پابەندیمان زیادبێت، زیانمان کەمتر دەبێت.
س: كۆڤید به كوردی
PM:06:36:05/07/2020
ئهم بابهته 3472
جار خوێنراوهتهوه