به‌وێنه.. چه‌ند ڕاهێنانێك بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری پشت
وێستگە ستایل-
سروشتی كاركردنی ئێستا بۆته دانیشتن بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی درێژ له شوێنی كاركردن و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ئازاری پشت، ده‌كرێت له‌ڕێی ئه‌نجامدانی چه‌ند ڕاهێنانێكی وه‌رزشی چاره‌سه‌ری ئازاری پشتت بكه‌یت.
1-ڕاهێنانی یه‌كه‌م به شان و قۆڵت بكه و چه‌ند جارێك ڕۆژانه ده‌توانیت ئه‌م ڕاهێنانه دوباره بكه‌یته‌وه.
2-ڕاهێنانی باڵه فڕه، هاوشێوه‌ی وێنه‌كه قاچه‌كانت كه‌مێك بكه‌ره‌وه و پشتت ڕێك بكه و ئه‌م ڕاهێنانه به قۆڵ و مه‌چه‌كت بكه.
3-سوڕاندنی سه‌ر و سنگ و مل، ده‌ستێكت بخه‌ره سه‌ر زه‌وی و به ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ت جوڵه به سه‌رت بكه و ده‌ستت بگۆڕه و بۆ هه‌ر جارێك یه‌ك خولهك ڕاهێنانه‌كه دووباره بكه‌ره‌وه.
4-تێكه‌ڵاوكردنی شێوازی ڕاهێنانی سكوات له‌گه‌ڵ جوڵانی ده‌سته‌كان به‌شێوه‌ی زه‌ڕبی وه‌ك ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه‌دا هه‌یه زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری پشت.
5-له‌سه‌ر كورسی كاره‌كه‌ت ده‌توانیت ڕۆژانه چه‌ند جارێك ئه‌م ڕاهێنانه دووباره بكه‌یته‌وه و به گۆشه‌ی 90 پله دابنیشه و بۆ دواوه خۆت بچه‌مێنه‌ره‌وه و ده‌سته‌كانت بخه‌ره پشتی سه‌ره‌وه.
6-په‌تێك به دهستهكانتهوه بگره و به‌ڕێكی بوه‌سته جارێك ده‌سته‌كانت بۆ پێشه‌وه و جارێكی دیكه بۆ دواوه.
PM:05:05:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4044
جار خوێنراوهتهوه