پەیوەندی هەیە لە نێوان قۆڵڕاکێشان و خێل بوونی منداڵ؟
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕاكێشانی قۆڵی منداڵ ده‌بێته هۆی خێلبوونی چاوه‌كانی، دكتۆر ئه‌بوبه‌كر پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو ڕاستی ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ نییە لە نێوان خێلی و قۆڵڕاکێشان، بەڵام جۆرێکی خێلی هەیە لە منداڵ کە بەهۆی کزی چاویان درووستدەبێت (هەبوونی دووربینی لە چاو) کە زۆرجار لەکاتی نەخۆشی یان بەرکەوتنی زەبری دەرەکی بۆ یەکەم جار دەردەکەوێت و هەستی پێدەکرێت کە دەکرێت قۆڵڕاکێشانی تووند بە جۆرێک لە زەبری دەرەکی ئەژمار بکرێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی خێلیەیەکە بەڵام نەک هۆکاربێت بۆ دروستبوونی.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پەنجە لە قوڕگنان دەبێتە هۆی باشبوونی خێلی؟
دكتۆر ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت" نەخێر بە هیچ شێوەیەک، چارەسەری خێلی بە گوێرەی جۆرەکەی بە چاویلکە یان نەشتەرگەری دەبێت."
PM:04:39:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3332
جار خوێنراوه‌ته‌وه